ئەنجوومەنى سەربازيى نەيجەر پێشوازى لە كشانەوەى سەربازى فەرەنسا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنجوومەنى سەربازيى نەيجەر لە راگەيێندراوكدا پێشوازى كشانەوەى هێزەكانى فەڕەنسا لە وڵاتەكەى دەكات و ئەو كشانەوەكەش بە چركەساتێكى بە مێژوويى ناودەبات.

ئەمڕۆ دووشەممە (25/ئەيلوول/2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە دواى ئەوەى ئيمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكى فەرەنسا رايگەياند، هێزەكانمان لە نەيجەر دەكشێنينەوە، ئەنجوومەنى سەربازيى ئەو وڵاتە لە راگەيێندراوكێدا پێشوازى لەو بڕيارى حكومەتى فەرەنسا دەكات.

لە بەشێكى راگەيێندراوەكە هاتووە، هەركەسێك، ياخود دامەزراوە و كيانێك، هەڕەشە لە بەرژەوەندييەكانمان بكات،  پێى خۆش بێت، ياخود نا، ئەبێت خاكى باب و باپيرانمان جێبهێڵێت.

پێشتر سەرۆكى فەرەنسا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، لە چەند كاتژمێرى داهاتوو باڵيۆزى وڵاتەكەمان لە نەيجەر دەگەڕێتەوە فەرەنسا، هەروەك لە كۆتايى ئەمساڵيش هێزەكانمان ئەو وڵاتە جێدەهێڵن.

سەبارەت بە هەنگاوى داهاتووش سەرۆكى فەرەنسا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، سنوورێك بۆ هاوئاهەنگييە سەربازييەكان لەگەڵ نەيجەر دادەنێين.

لە يەكەم هەنگاويشدا دەستەى فرۆكانى نەيجەر ئاسمانى وڵاتەكەى لە فڕۆكە فەرەنسييەكان قەدەغە كردووە و رێگە نادات بەسەر ئاسمانى ئەو وڵاتە بفڕن.

لە (1904) فەرەنسا لە چوارچێوەى ئەفريقياى رۆژئاواى فەرەنسى نەيجەرى داگيركرد، لە (1922) بە فەرمى بوو بە داگيركارى فەرەنسا، لە (1958) نەيجەر لە ژێر داگيركارى فەرەنسى حكومى زاتى هەبوو، لە سێى ئابى (1960) سەربەخۆيى راگەياند، بەڵام فەرەنسا رۆڵى تەواوى لەو وڵاتە هابوو.

لەدواى كودەتا سەربازييەكى تەمووزى ئەمساڵ محەمەد بازووم، سەرۆكى ئەو وڵاتە لە دەسەڵات دوورخرايەوە، ئەنجوومەنى سەربازى كۆمەڵێك رێكارى نوێى بۆ گێرانەوەى سەروەرى وڵاتەكەى گرتۆتەبەر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین