عەلاوی : من و بارزانی رەتمان كردەوە وەك دیلێك دیداری سەدام بكەین
نوچهنێت
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی ئەیلوولی 2023 ئەیاد عەلاوی سەرۆكی بەرەی نیشتمانی و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت باس لەوە دەكات، كە چۆن رەتیكردووەتەوە دیداری سەدام بكات، هەر چەندە سەدام پێشتر لە رێگەی پیاوانی خۆیەوە هەوڵی تیرۆركردنی داوە. عەلاوی باس لەوە دەكات ئەو نەیویستووە، سەدام حوسێن بە دەستی ئەمریكییەكان وەك دیلێك ببینێ، سەرۆك بارزانیش هەمان هەڵوێستی هەبووە، “چونكە خەسڵەتێكی باش نییە مرۆڤ بە ریسوابوونی كەسانی تر دڵخۆش بێت”.
عەلاوی ئاشكرای دەكات هەموو دەسەڵاتی نوێی عێراق بە دوای موڵكی سەدام گەڕاون، بەڵام یەك موڵكی بەناوەوە نەبووە، دەشڵێ، "سەدام حەزی لە دەسەڵات بوو نەوەك سامان".
لە بەشێكی تری دیمانەكەی عەلاوی باس لەوە دەكات قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران پێشنیارێكی بۆ كردووە بۆ ئەوەی رێبەرایەتی شیعەی عێراق بكات بەڵام عەلاوی رەتیكردووەتەوە و گوتویەتی، "من عێراقی و عەرەب و عەلمانییم".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment