رێككەوتنێكی عێراق و ئوردن بە ناڕۆشنی دوادەخرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی عێراقی ئاشكرای كردووە، بە هۆكارێكی ناڕۆشن رێككەوتنی كارەبای نێوان عێراق و ئوردن دوادەخرێت و ئوردن هۆكارەكە دەخاتە ئەستۆی عێراق و عێراقیش بێدەنگە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023 ماڵپەڕی سۆمەریەنیوزی عێراقی ئاشكرای كردووە، هەر چەندە دەبووایە هێڵی كارەبای نێوان ئوردن و عێراق لە مانگی ئاب بخرێتە كاركردنەوە، كەچی تا ئێستا ئەم كارە نەكراوە و لایەنی ئوردنی ئامادەكارییەكانی راگەیاندووە، بەڵام عێراق كاردانەوەی نییە.

ئاماژە بۆ لێدوانێكی ساڵح خرابشە كراوە كە وەزیری وزەی ئوردنە، كە باسی لەوە كردووە ئوردن هیچ كێشەیەكی نییە بەڵام عێراق وەڵامی نییە. بەرپرسانی عێراقیش هیچ لێدوانێك لەسەر دواخستنی رێككەوتنەكە نادەن.

رێككەوتنەكە لە 2022 كراوە بە ئامانجی ئەوەی لە قۆناغی یەكەم 150 میڤاوات لە رۆژێكدا بە عێراق بدرێت، لە قۆناغی دووەمیش بۆ 500 مێگاوات و دواتریش بۆ 900 مێگاوات لە قۆناغی سێیەم بەرز بكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین