پۆلیسی سۆران هاککەرێکی مەترسیداریی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستگیر دەکات
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى سۆران، لەسنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران هاککەرێکى مەترسیدار دەستگیر دەکات، کە هەڵساوە بە هاککردنى ئەکاونتى فەیسبووکى هاووڵاتییان و هەڕەشەى لێکردوون.
ڕۆژى چوارشەممە (20/ئەیلوول/2023) پۆلیسى سۆران بڵاویکردەوە، "دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتیەکەوە لەسەر ئەوەی ئەکاونتی فیسبووکی کەسی خۆی هاک کراوە بەهۆیەوە چەندین هەرەشەی مەترسیداری لێکراوە."
بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى سۆران، دواى لێکۆڵینەوەکانى تیمى پۆلیسى نەهێشتنی تاوانی سۆران، "توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و لەرێکەوتی (19-9-2023) دەستگیر بکرێت کە ناوی (س،م،م ) لەدایکبووی (2006) دانیشتووی شاری سۆران، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەی نا کە ژمارەیەکی زۆر خەلکی لەتۆرەکۆمەلایەتیەکان هاک کردووە."
ڕاگەیێندراوەکە ڕوونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، ئامانجى تاوانبارەکە، "بەدەست خستنی پارە بووە، وە بەبریاری دادوەر راگیراو بەپێی ماددە (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment