ئێران هەڕەشە دەكات و عێراقیش چاودێری رێككەوتنەكە دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلوولی 2023 قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی گەیشتە هەولێر، بۆ چاودێری جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان عێراق و ئێران. ئەمە لە كاتێكدایە كە تەنیا چەند كاتژمێرێك بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە ماوە، وەك ئێران پێداگریی لەسەر دەكات و دەشڵێ، "ماوەكەی درێژ ناكەینەوە".
دوێنێ محەمەد رەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی ماوەی رێككەوتنەكە درێژناكەتەوە، هەروەها ماڵپەڕە نزیكەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران باسیان لەوە كردووە، هەندێك لە بڕگەكانی رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە.
ئێران بە فەرمی رایگەیاندووە، رێككەوتنی لەگەڵ عێراق كردووە بۆ ئەوەی حزبە كوردییەكانی دژ بە ئێران چەك بكات كە لە هەرێمی كوردستانن و لە سنوورەكانیان دوور بخاتەوە. بەرپرسانی ئێران چەندان جار هەڕەشەی ئەوەیان كردووە ئەگەر تا 19ی ئەیلوول ئەمە جێبەجێ نەكرێت هێرش دەكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment