توندوتیژی دژ بە ژنان 57%  توندوتیژی خێزان پێكدەهێنێ‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان و منداڵان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كردووە، توندوتیژی خێزانی لە عێراق زیادی كردووە و توندوتیژی دژ بە ژنان 57% توندوتیژییەكان پێكدەهێنن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئەیلوولی 2023 بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان كە سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، رایگەیاندووە توندوتیژی خێزانی لە عێراق زیادی كردووە و تەنیا لە بەغدا رۆژانە 100 حاڵەت تۆمار دەكرێت و دەشڵێ‌، "زۆرترین رێژەی توندوتیژی ئەوەیە كە پیاو بەرانبەر هاوسەرەكەی ئەنجامی دەدات دەگاتە 57%".

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ژنانیش توندوتیژی دژ بە هاوسەرەكانیان دەكەن و ئەمەش 17% رێژەی توندوتیژییەكان پێكدەهێنێ‌. توندوتیژی باوك و دایك بۆ منداڵەكان 6%یە، توندوتیژیش بەرانبەر بە ساڵاچووان 2%یە. 18% توندوتیژییەكانیش دەكەوێتە نێوان برا و خوشك  و ئەندامانی تری خێزان و یانیش ئەو توندوتیژیانەن كە بە زارەكی ئەنجام دەدرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین