داود ئۆغلۆ: ئەگەر پێويست بكات لەگەڵ ئاكپارتى هاوئاهەنگ دەبين
نوچەنێت
ئەمڕۆ يەكشەممە (17/ئەيلوول/ 2023) ماڵپەڕى (تورك پرێس) بڵاويكردەوە ئەحمەد داود ئۆغلۆ رايگەياندووە، لە پێناو بەرژەوەندى باڵاى وڵاتەكەمان دوو دوڵ نين بۆ پەيوەند لەگەڵ هيچ لايەن و پارتێك.
لە بەشێكى ترى قسەكانى سەبارەت بە ئەگەرى هاوپەيمانى لەگەڵ ئاكپارتى لە هەڵبژاردنى داهاتوو ئۆغلۆ دەڵێت، ئەوە نيمچە ئەستەمە بۆ هەڵبژاردنەكانى داهاتوو.
ئەو لێدوانانەى داود ئۆغلۆ يەكەم لێدوانى دواى هەڵبژاردنى مانگى ئادارى ئەمساڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان چەندين جار بە راستەوخۆ ناڕاستەوخۆ هێرشى توندى دەكردە سەر سەرۆكى پارتى ئايندە، بەهۆى هاوپەيمانى پارتى گەلى كۆمارى جەهەپە، پاڵپشتى لە كەمال كليچدار ئۆغلۆ، كانديدى شەش پارتەكە، كە بەهێزترين ركابەرى ئەردۆغان بوو؟
سەبارەت بە ئەگەرى گەڕانەوى بۆ ريزەكانى پارتى دادوگەشەپێدان دادود ئۆغلۆ ئاماژەى بەوە كرد، من لەبەر هۆكارى كەسى ئاكپارتيم جێ نەهێشتووە، بەڵكوو لەبەر ئەوە بوو ئەو حزبە لە پرەنسيپەكان دووركەوتۆتەوە، ئەوەشى بۆ من گرنگە پرەنسيپە، نەك ناوى حزب.
ئەحمەد داود ئۆعلۆ پێشتر لەسەر لستى ئاكپارتى وەزيرى دەرەوە و سەرۆك وەزيران بووە، بەهۆى ناكۆكييەكانى لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان لەو پارتە دووركەوتە، لە (2019) پارتى ئايندەى دامەزراند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment