قوتابخانه‌كان به‌ داخراوى ده‌مێننه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، تا وه‌كو ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ته‌واوى ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌ داخراوى ده‌مێننه‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌شتى نیسان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند قوتابخانه‌كان به‌ حكومى و ناحكومییه‌وه‌ به‌ داخراویى ده‌مێننه‌وه‌.
 

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

تا وەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە  ( حکومی - ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە. تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو  بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە . 

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە 
          ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین