لە كاتێكدا فوئاد حوسێن لە تارانە ئێران هێز رەوانەی سەر سنوور دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023 فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران و لەلایەن حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لێكرا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی لەسەر ئەوە كردەوە رێگە نادرێت خاكی عێراق لە دژی ئێران بەكاربهێرێت و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش باسی لەوە كرد كە عێراق پابەند دەبێت بە رێككەوتنی ئەمنی خۆی لەگەڵ ئێران و گرووپە چەكدارەكان لە سنوورەكانی ئێران دووردەخاتەوە.
هاوكات ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویكردووەتەوە، هێزێكی گەورەی سوپای پاسداران بەرەو سنوورەكانی باكووری رۆژئاوای ئێران "سنووری هەرێمی كوردستان" رۆیشتوون. تەسنیم دەڵێ، "ئەمە هاوكاتە لەگەل كۆتایی هاتنی ئەو وادەیەی كە ئێران بە عێراقی داوە بۆ چەككردنی گرووپە چەكدارە جوداخوازەكان لە هەرێمی كوردستان".
ئێران پێشتر رایگەیاندبوو، رێككەوتنی لەگەڵ عێراق كردووە، بۆئەوەی كەمپەكانی حزبەكانی رۆژهەڵات دابخات و چەكیان بكات، بۆ ئەمەیش تا 19ی ئەیلوول دەرفەتی بە عێراق داوە، ئەگینا خۆی هەوڵ دەدات ئاسایشی بپارێزێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment