کورد دوایین مۆڵەت بۆ ناردنى شایستە داراییەکان بە بەغدا دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕاگەیێندراوێکى بەناوى (هەموو بژاردەکان کراوەن) بڵاوکردەوە و لەبارەى ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم دەڵێت، "تاکۆتایی ئەم هەفتە رادەوەستین بۆ چارەسەرکردن و ناردنی موچەی فەرمانبەران."

ڕۆژى دووشەممە (11/ئەیلوول/2023) شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوو، "دوێنێ لەگەل زۆریک لەهیزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش باسم لەوە کرد ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد تاکۆتایی ئەم هەفتە رادەوەستین بۆ چارەسەرکردن و ناردنی موچەی فەرمانبەران، لەدوای ئەوە هەموو ئەو رێکارانەی پیویستە لەسەرمان دەیگرینە بەرو سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم نوێنەرانی خەڵکی کوردستان کراوەیە."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق:

لەرۆژی شەمە بەرواری (9-9-2023) لەیەکەم رۆژی دەست پێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەل خوشک و برایانم لەفراکسیونە کوردستانییەکان جگە لە نەوەی نوێ بریارماندا کۆمەلیک هەنگاو بگرینەبەر بۆ دابین کردنی موچەی خەلکی کوردستان و دانانی سنوریک بۆ برسی کردنی خەلک ، بۆیە هەنگاوی یەکەم کیشەکەمان رۆژی شەمە بردە پەرلەمان و هاوسۆزییەک دروست بو کۆمەلیک بریاردرا ، هەروەها هەمان رۆژ ئیوارەکەی و لە کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت لەگەل بەریز کاک دکتۆر فواد حسین و بەروونی داوامان کرد دەبیت سنووریک بۆ نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەریم دابنریت بەتایبەتی دوای ئەوەی حکومەتی هەریم سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێ بەجێ کردوە ، بریاردرا رێگە چارەیەک بدۆزریتەوە، بەلام دوێنێ لەگەل زۆریک لەهیزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش باسم لەوە کرد ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد تاکۆتایی ئەم هەفتە رادەوەستین بۆ چارەسەرکردن و ناردنی موچەی فەرمانبەران، لەدوای ئەوە هەموو ئەو رێکارانەی پیویستە لەسەرمان دەیگرینە بەرو سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم نوێنەرانی خەڵکی کوردستان کراوەیە، جیا لەبابەتی بودجە بۆ بابەتی کەرکووک و کۆتای هاتنی عەسکەرتاریەتی شارەکە و ئاسایی کردنەوەی دۆخەکەو تەواوکردن لیکۆلینەوەکان و سزادانی تاوانبارەکان و کیشەی جوتیاران زنجیرەیەک کۆبونەوە ئەنجامدرا، دواینیان کۆبونەوەی دوینی شەو بو کۆمەلیک بریاری گرنگ لەبارەوە درا .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین