کورتهێنانی بازرگانی ئەمریکا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد!! ئابووری جیهان
کورتهێنانی داهاتی بازرگانی وڵاتی بازرگانی ئەمریکا، لە شوباتی ڕابردوودا ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکردووە، بە ڕێژەی 8.34%ـی، پێشبینییەکانی بەرزبووەتەوە، بۆ 71.1 میلیار دۆلار

نوچەنێت

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ئەمریکا رایگەیاند: "ئاستی هاوردەکردنی کاڵای بیانی، بۆ ناو بازاڕەکانی ئەمریکا بە راورد بە ئاستی هەناردەکردنی کاڵای ئەمریکی بەرزبوویەوە، ئەمەش هۆکارە لە بەرزبوونەوەی ئاستی کورتهێنانی بازرگانی کاڵای ئەمریکی، لە 67.8 میلیار دۆلار، بۆ زیاتر لە 71.1 میلیار ملیار دۆلار لە شوباتی ڕابردوودا. 

هەناردەکردنی کاڵای ئەمریکی، بە بڕی 8.2 میلیار دۆلار کەمیکردووە، بووە بە 131.1 میلیار دۆلار، هاوکات هەناردەکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی ئەمریکی، بۆ بازاڕەکانی دەرەوە بە بڕی 0.2 میلیار دۆلار کەمیکردووە، لە 56.1 میلیار دۆلار جێگر بووە. 

سەبارەت بە هاوردەکردنی کاڵای دەرەکی، بۆ ناو بازاڕەکانی ئەمریکا بە ڕێژەی 2 میلیار دۆلار کەمیکردووە، بۆ ئەوەی لە 291.1 میلیار دۆلار جێگیر ببێت، هەورەها لە بەرامبەردا هاوردەکردنی خزمەتگوزاری، بە ڕێژەی 0.3 میلیار دۆلار زیادی کردووە، بۆ ئەوەی لە 39.2 میلیار دۆلار جێگیر ببێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین