دەزگاى روانگە (30) هەزار دۆسیە گرنگ لەهەولێر و بەغدا بەدیجیتاڵى دەکات بابەتی گشتی

نوچەنێت:

دەزگاى روانگە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کار دەکەن بۆ دیجیتاڵکردنى  (30) هەزار دۆسیەى بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی کار لە هەرێمی کوردستان.

ڕۆژى پێنجشەممە (حەوت/ئەیلوول/2023) دەزگاى روانگە بڵاویکردەوە، دەزگاکەیان کار   "لەسەر پڕۆژەیەک دەکەن بۆ بەدیجیتاڵکردنی داتای گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی کار لە هەرێمی کوردستان. ئامانجی ئەم پرۆژەیە نوێکردنەوەی سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە کۆنەکانە کە بە بەکارهێنانی کاغەز بەرێوەدەچێت و باشترکردن و پاراستنی زانیاری هاوڵاتیانی عێراقە."

سەبارەت بەگرنگى ئەو پڕۆژەیە دەڵێت، "کاتێک پرۆژەکە گەشەی کرد، کێشەی پێشبینی نەکراو دەرکەوت. و ئاشکرا بوو کە بارودۆخی ئەو دۆکیومێنتانەی لە بەغدا هەڵگیراون گەیشتۆتە بارودۆخێکی مەترسیدار، لەگەڵ ئەوەی هەندێک لە بەڵگەنامەکان لەوانەیە بە تەواوی لەناوبچن و زانیارییەکان ون ببن."

دەزگاى روانگە روونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، "دەزگای روانگە بەخێرایی تیمێکی (16) کارمەندی لە بەغدا خستە سەرکار. کە کار دەکەن بۆ سکانکردن و بە دیجیتاڵکردنی (30) هەزار لە کۆی گشتی (47) هەزار فایەل لە ماوەی شەش مانگدا."

لەپێناو تەواوکردنى پرۆسەکە بە خێرایى، دەزگاى روانگە هەشت کارمەندی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان دامەزراندووە، هەروەها دواى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە، دۆسییەکان ڕادەستى حکومەتى دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین