سەدام بە قەزافی گوت : باوكت دەچێتە دۆزەخ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عەلی سەبتی حەدیسی باڵیۆزی پێشووتری عێراق لە لیبیا ئاشكرای دەكات لە سەر برووسكەیەك پەیوەندی نێوان سەدام حوسێنی سەرۆكی پێشووتری عێراق و موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووتری لیبیا پچڕاوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە شەشی ئەیلوولی 2023 ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی عێراقی پوختەی دیمانەیەكی عەلی حەدیسی بڵاوكردووەتەوە كە باسی لە گرژییەكانی نێوان سەدام و قەزافی كردووە و دەڵێ‌، "ناكۆكی ئەو دووانە بۆ ئەو كاتە دەگەڕێتەوە كە سەدام جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بوو سەردانی لیبیای كرد بوو، بێ‌ ئاگاداری قەزافی بەرپرسی بەعسی لیبیای بینی بوو"

عەلی حەدیسی باس لەوە دەكات بەهۆی ناكۆكییەكانەوە لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان عێراق و ئێران، قەزافی پشتگیری ئێرانی كردووە، لە هەمان كاتیشدا نامەیەكی بۆ سەدام حوسێن ناردووە و باسی لەوە كردووە هەموو كوژراوانی ئەم جەنگانە دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ چونكە شەڕەكە رەوا نییە و هەردوولا موسڵمانن كەچی سەدام بە برووسكەیەك وەڵامی قەزافی داوەتەوە و نووسیویەتی، "كوژراوەكانی ئێمە دەچنە بەهەشت و كوژراوی ئەوان و باوكیشت دەكەونە دۆزەخ".

سەدام حوسێن لە ساڵی 2006 لە عێراق لە سێدارە درا، قەزافیش لە ساڵی 2011 لەلایەن خەڵكی راپەڕیوی لیبیا كوژرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین