پـرۆژەکـانـی عـێـراق و دوورکـەوتـنـە لـە ئـێـران!! کوردستان- عێراق
حوکوومەتی عێراق، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەرتی کارەبایی ئێران لەسەر وڵاتەکەی، چەندین گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئەورووپییەکان، بۆ دابینکردنی کارەبا واژوو دەکات.

نوچەنێت

عێراق دەستی کردووە بە هەنگاونانی جدی، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبای وڵات، بە گەڕان بەدوای هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە، لە ڕێگەی جێبەجێکردنی چەندین پرۆژە، بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە ژمارەیەك پارێزگادا. 

ئاژانسی هەواڵی موازین عێراق بڵاوی کردەوە، عێراق نزیکبووەتەوە لە واژووکردنی  ڕێککەوتنێکی سەرەتایی، لەگەڵ کۆمپانیایەکی فەرەنسی، بۆ بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات وزەی خۆر. 

ئەو ڕێککەوتنەی عێراق لە کاتێکدایە، کە عێراق نیازی بەرهەمهێنانی بڕی 10 گێگاوات کارەبایی لە ووزەی خۆر هەی،ە لە ماوەی نێوان ساڵەکانی  2020 - 2030ـدا. 

وەزارەتی کارەبای عێراق، لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق، وردەکاری  گەڕی یەکەمی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی ووزەی خۆری، لە پێنچ پارێزگای عێراق (کەربەلا، واست، بابل، دیوانە و موسەنا)، بە 755 مێگاوات کارەبا ڕاگەیاند، دوای تەواو بوونی ئەسێسمێنتەکانی دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە. 

ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: پلانی وەزارەتەکەیان لە میزانییەی ئەمساڵدا، بریتی دەبێت، لە چاکردن و بونیاتنانی چەندین وێستگەی، دابینکردنی کارەبایی وزەی خۆر و دروستکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا. 

هەورەها دووپاتی کردەوە، جگە لە ڕێککەوتنی حکومەتی عێراق و کۆمپانیایەکی فەرەنسی، بۆ دابینکردنی کارەبای وزەی خۆر، وەزارەتی کارەبا، میزانییەکەی تایبەت بە وەربەهێنان، لە بەرهەمهێنانی (وزەی دۆستی ژینگە)، بە پۆلینکردنی چەندین بواری جودا دابینکردووە، بە تایبەت لە پەلەکردن لە دابینکردنی زەوی گونجاو بۆ ئەو پرسە، چونکە هەر مێگاوتێکی کارەبای وزەی خۆر، پێوستی بە 4 دۆنم زەوەی هەیە. 

عێراق لەم دواییانەدا بونیاتنانی، 7 وێستگەی کارەبای بەرهەمهێنراو، لە وزەی خۆر ڕاگەیاند، گەورەترین پرۆژەی وەبەرهێنان لە بوارەدا، لە پارێزگای کەربەلایە، کە توانایی بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات کارەبایی هەیە، هەروەها هەریەکە لە پارێزگای واست، بابل لە ناوچەکانی سەوا یەک/ سەوا دوو، لە پارێزگای موسەنا دەستی بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر کردووە. 

کۆی ئەو کارەباییەی لەو پرۆژانە بەرهەمدەهێنرێت، 750 مێگاوات کارەبایە، ئەمەش دوای پلانی حوکوومەتی کازمی دێت، لە کەمکردنەوەی پشت بەستن بە هاوردەکردنی کارەبایی ئێران و واژووکردنی ڕێککەوتنامە، لە گەڵ کۆمپانیا ئەورووپییەکان لە لایەن وەزارەتی نەوت و کارەبایی عێراقیەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین