دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رێككەوتنێكی نێوان عێراق و كوێت رەتدەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رێككەوتنی كەشتیوانی نێوان عێراق و كوێتی لەبارەی خۆر عەبدوڵا رەتكردەوە كە لە ساڵی 2013 لەلایەن پەرلەمانی عێراق پەسەند كراوە و دادگاکە بە نادەستووریشی دەزانێ.

ئەمڕۆ دووشەممە چواری ئەیلوولی 2023 دادگای باڵای فیدڕاڵی لە راگەیێندراوێكدا رێككەوتنی خۆرعەبدوڵای رەتكردەوە، لە راگەیێندراوەكە هاتووە، "دادگاكە لە دانیشتنی خۆی بڕیاری نادەستووری یاسای پەسەندكردنی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی كوێتی بۆ رێكخستنی كەشتیوانی دەریایی لە خۆر عەبدوڵا دا، كە بە ژمارەی 42ی ساڵی 2013 دەرچووە".

هەروەها دادگای باڵای فیدڕاڵی دەڵێ‌، "دادگاكە بڕیاری داوە، چونكە یاساكە پێچەوانەی حوكمی چوارەمی مادەی 61ی دەستووری كۆماری عێراقە كە دووپاتی كردووەتەوە رێكخستنی پرۆسەی پەسەندكردنی پەیماننامە و رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان بە یاسایەك دەبێت كە دوو لە سێی ئەنجامانی پەرلەمان دەنگی بۆ بدەن".

رێككەوتنی خۆر عەبدوڵا لە نیسانی 2012 لە لایەن عێراق و كوێت واژوو كراوە، لە 16 مادە پێكهاتووە و دواتر لە پەرلەمان پەسەند كراوە، لەماوەی رابردوودا ناڕەزاییەكی سیاسی لە دژی ئەو رێككەوتنە هەبووە، چونكە ئەو دەنگە ناڕازییە بەندەری خۆر عەبدوڵای سنووری بە تەواوی بە موڵكی عێراق دەزانێ و ئەو مافە بە كوێت نادات تێیدا بەشدار بێت. 

عێراق و كوێت زیاتر لە سەدەیەكە كێشەی سنووریان هەیە و تەنانەت ناكۆكی نێوانیان بەوە گەیشتووە لە ساڵی 1990 رژێمی سەدام حوسێن كوێتی داگیركرد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین