دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی پەرلەمانی عێراق دەنگ بە رێككەوتنەكەی كوێت دەداتەوە
نوچهنێت
رۆژی دووشەممەی رابردوو، دادگای باڵای فیدڕاڵی رێككەوتنی نێوان كوێت و عێراق لەسەر بەندەری خۆر عەبدوڵای سنووری بە نادەستووری وەسف كرد، كە لە 2013 لە پەرلەمانی عێراق رێككەوتنەكە پەسەند كراوە. پاساوی دادگای فیدڕاڵی ئەوە بوو لە دەنگدان لە سەر رێككەوتنەكە رەچاوی مادەی 61ی دەستووری عێراق نەكراوە كە دووپاتی دەكاتەوە دەبێت رێككەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان بە دوو لە سێی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند بكرێت.
ئەمڕۆ شەممە نۆی ئەیلوولی 2023 لە راپۆرتێكی ئاژانسی bbc باس لەوە كراوە سێ سیناریۆ لە بەردەم عێراق هەیە، یەكەمیان جارێكی تر پەرلەمان دەنگ لەسەر رێككەوتنەكە بداتەوە. دووەم سیناریۆ ئەوەیە كوێت لە راگرتنی رێككەوتنەكە ئاگادار بكرێتەوە و دواتر دەست بە دانوستاندن بكرێتەوە، ئەگەریش رێكنەكەوتن ئەوا دەچنە سەر سیناریۆی سێیەم و دۆسیەكە دەبنە دادگای نێودەوڵەتی.
لە ماوەی رابردوودا چەندان لایەنی عێراق ناڕەزاییان دەربڕی لەسەر رێككەوتنی خۆر عەبدوڵا، چونكە ئەو لایەنانە پێیانوایە خۆر عەبدوڵا عێراقییە و نابێت لەگەڵ كوێت رێككەوتنی لەسەر بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment