وەزیری بازرگانی توركیا و وەزیری ناوخۆی ئێران لە بەغدان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لە یەك كاتدا وەزیری بازرگانی توركیا و وەزیری ناوخۆی ئێران لە بەغدان، وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە لەگەڵ وەزیری بازرگانی توركیا رێككەوتن لەسەر زیادكردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی كراوە، بەڵام تا ئێستا ئامانجی سەردانەكەی وەزیری ناوخۆی ئێران دیار نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئابی 2023 عومەر بوڵات وەزیری بازرگانی توركیا سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ ئەسیر غەریری هاوتا عێراقییەكەی كۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیێندراوێكی فەرمی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەم دوو وەزیرە لەسەر زیادكردنی قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و توركیا رێككەوتوون كە لە ساڵی 2022 زیاتر لە 15 ملیار دۆلار بوو.

هاوكات ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران سەردانی عێراقی كردووە و لە بەغدا لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق كۆبووەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، عێراق بەڵێنی چەككدرنی گرووپە كوردییەكانی بە ئێران داوە و لەگەڵ داخستنی سەربازگەكانیان لە هەرێمی كوردستان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین