ئێران شەش ملیار دۆلار لە وەردەگرێتەوە ئابووری

نوچەنێت

داود مەنزور، جێگری سەرۆكی ئێران رایگەیاند، بەشێك لە پارانەی لە كۆریای باشوور و توركیا و عێراق بلۆك كرابوو وەرمانگرتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (27/ئاب/2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە جێگری سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، بەشێك لە پارە بلۆككراوەمان كردەوە، ئەو پارانەش یەدەگی بانكی ناوەندی بووە، نەك سەر بە حكومەت بووبێت.

سەرەتای ئەم مانگە ئەمەریكا بەگوێرەی رێككەوتنێك كە لە بەرانبەر ئازادكردنی چەند دەستگیركراوێكی وڵاتەكەی، شەش ملیار دۆلاری بلۆكراوی بۆ تاران گێڕایەوە.

سەبارەت بە بازاڕی وزەش داود مەنزوور ئاماژەی بەوە كرد، سیاسەتی نرخ لە كەرتی وژە لە خشتەی كارەكانی ئێستا نییە، دەمانەوێت پارێزگاری لە هاوسەنگی بازاڕ بەشێوەی تر جگە لە نرخ بكەین، ئەوەش ئەركێكی زۆر قورسە، چونكە گرنگترین ئامراز لە كەرتی وزە نرخە، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانەی لە ساڵی رابردوو لە دراوی بیانی هەبوو، حكومەتی ئێرانی نایەوێت تووشی سەرلەنوێ تووشی ئەو جۆرە قەیرانە بێت، بۆیەش زیادكردنی نرخی وزە لە خشتەی كارەكانی حكومەتدا نییە. 

لە مانگی رابردوو ئەمەریكا لە بەرانبەر ئازادكردنی چەند كەسێكی بەرەگەز ئێرانی بڕیاری دا شەش ملیار دۆلاری بلۆكراو رادەستی ئەو وڵاتە بكاتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین