عێراق پاداشتێك بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێنان تەرخان دەكات
نوچهنێت
وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق بانگەوازێكی مرۆییان راگەیاندووە، بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێنانی كوێت و عێراق، بۆیە هەر كەسێك زانیاری لەسەر گۆڕی ئەوان ئاشكرا بكات، پاداشت دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی ئابی 2023 وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق بانگەوازێكی مرۆییان بڵاوكردووەتەوە و لە رێگەی ئەو بانگەوازەوە داوا لە خەڵك دەكەن، زانیاری لەسەر شوێنی ناشتنی بێ سەروشوێنانی جەنگی كوێت بە لایەنی فەرمی بدەن.
وەزارەتی بەرگری باس لەوە دەكات ئەو شوێنانە لەناو خاكی عێراق بن یان كوێت، ئەوەی زانیاری هەیە پەیوەندی بە باڵیۆزخانە و فەرمانگەكانی عێراقەوە بكات. جگە لەمەیش عێراق هێڵی گەرمی بۆ ئەم مەبەستە داناوە.
لە ئابی 1990 عێراق كوێتی داگیركرد و دوای حەوت مانگ لەلایەن هاوپەیمانانەوە هێزە عێراقییەكان دەركران، ئاماری فەرمی لەسەر بێ سەروشوێنەكانی عێراق و كوێت نییە، بەڵام خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێ، "تا ئێستا تەرمی 210 كوێتی و 85 عێراقی دۆزراوەتەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment