باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: جووڵە سەربازییەكانمان پەیوەندی بە عێراقەوە نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە دیدارێكی لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی كردووەتەوە، جووڵە سەربازییەكانی ئەم دواییەی سوپای ئەمریكا پەیوەندی بە ناوخۆی عێراقەوە نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 لێدوانێكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا بڵاوبووەتەوە، كە لە دیدارێكی شەوی رابردوو لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر جووڵەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوخۆی عێراق داویەتی.  

ئەلینا رۆمانۆسكی روونكردنەوەی بە وەزیری دەرەوەی عێراق داوە، كە جووڵە سەربازییەكانی ئەمریكا لەناو عێراق پەیوەندی بە عێراقەوە نییە. دووپاتی دەكاتەوە كە حكومەتی ئەمریكا سوورە لە بەردوامبوونی هاریكاری عێراق و گەشەپێدانی بەرژوەندییە هاوبەشەكانی لەگەڵ عێراق.

دوێنێ‌ قەیس خەزعەلی سكرتێری میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق لە لێدوانێكی باسی لەوە كرد، ئەمریكا ئاڵوگۆڕی بە سەربازەكانی لە عێراق كردووە و هیچ ژمارەیەكی سەربازەكانی زیاد نەكردووە، بەڵام ئەو هێزە نوێیەی هاتوون هەموویان شەڕكەرن زیاتریش بۆ بارودۆخی سووریا رەوانە كراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین