بانكی نێودەوڵەتی: ئابووری عێراق لە مەترسیدایە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری لە بارودۆخی ئابووری عێراق دەدات و دەڵێ‌، "قەرزە گشتییەكانی بۆ 152 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە".

ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی ئابی 2023 بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری لە بارودۆخی ئابووری عێراق داوە و دەڵێ‌، "لە مەترسیدایە". لە راپۆرتەكە هاتووە قەرزی گشتی وڵات بۆ رێژەی 58.3% بەرزبووەتەوە، كە ساڵی رابردوو 53.8% بوو، واتە گەیشتووەتە 152 ملیار دۆلار، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 10 ملیار دۆلار زیادی كردووە. 

قەرزی دەرەكی 50 ملیار دۆلارە، قەرزی ناوخۆ 102 ملیار دۆلارە، ئەمەیش بە مانای ئەوە دێت، لە سێ‌ ساڵی رابردوو بەم ساڵیشەوە حكومەتی عێراق 60 ملیار دۆلاری قەرز كردووە، واتە بە تێكڕای ساڵانەی 15 ملیار دۆلار. 

بانكی نێودەوڵەتی بنەمای ئابووری عێراق بە "لاواز" وەسف دەكات و بۆیە پێیوایە لە مەترسیدایە، بە هۆكارەكانی: پشتبەستنی سەرەكی بە نەوت، بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، نەبوونی خزمەتگوزاری و لاوازی ژێرخانی ئابووری.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین