ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو دووباره‌ خۆى بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبۆڵ كانديد دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌مبۆڵ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى شارەوانييەكانى توركيا رايگه‌ياند، بردنه‌وه‌ى ئه‌سته‌مبۆڵ بردنه‌وه‌ى توركيايه‌، هه‌ربۆيه‌ش هه‌ڵبژاردنى (31)ى ئازارى 2024 ده‌بێته‌ كۆتاييهێنان به‌ نه‌زانى، ئه‌و شاره‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى جه‌هه‌په‌ داهاتوويه‌كى مسۆگه‌رى هه‌يه‌، پێموايه‌ چاره‌نووسى ئه‌سته‌مبۆڵ و توركيا به‌منه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ خۆم به‌ موڵكى ئه‌ستەنبۆڵ ده‌زانم.

سێشه‌ممه‌ (15/ئاب/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، له‌نێو جه‌هه‌په‌دا موشتومڕى گۆرانكارى له‌ ده‌سه‌ڵات بەردەوام بوو و چاوه‌روانى بڕيارى ئيمامئۆغڵو ده‌كرا، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ راگه‌ياند، چاره‌نوسى ئه‌سته‌نبۆڵ و توركيا من ده‌يزانم، خۆم به‌ موڵكى ئه‌م شاره‌ ده‌زانم، منه‌ له‌م ماوه‌يه‌دا، خۆم ته‌رخانده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ى بتوانم خزمه‌تى ئه‌م شاره‌ پيرۆزه‌ بكه‌م.

ئيمامئۆغڵو ئاماژه‌ى به‌مه‌شكرد، له ‌هه‌موو ژيانمدا ته‌نيا بۆ كاره‌كه‌م كانيد بوومه‌ نه‌ك بۆ كورسى، جگه‌ له‌وه‌ ده‌مه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ى پارته‌كه‌م هاوپه‌يمانى ئەسته‌نبۆڵ دابمه‌زرێنم چونكه‌ ئه‌و سياسه‌ته‌ى ئێمه‌ په‌يره‌وه‌ى ده‌كه‌ين ته‌نيا په‌يوه‌ندى به‌ پارته‌ سياسيه‌كانه‌وه‌ نييه‌. 

هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، شكستى پارتى گه‌ڵى كۆمارى جه‌هه‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى (2023) له‌ ناخه‌وه‌ خه‌مبارى كردم، ده‌بێت دان به‌وه‌ دانێم منه‌ له‌م ماوه‌يه‌دا بريارى گۆران و گۆرانكارى له‌ نێو پارته‌كه‌م ئه‌ركێكى زۆر گرينگى ژيانى سياسه‌تى ده‌مه‌وێت لێره‌دا به‌ جه‌هه‌په‌ بڵێم ناتوانيت جارێكيتر له‌ هه‌ڵبژاردن بدۆرێت نابێت شانازى به‌وه‌ بكا وه‌ك پارتى ده‌سه‌ڵاتى دووه‌مى توركيايه‌، چونكه‌ ئۆپۆزسيۆنى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى جه‌هه‌په‌ سه‌ركردايه‌تى ده‌كا ده‌بێت له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى شاره‌وانى و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى سه‌ربكه‌وێت.

ئيمامئۆغڵو جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئه‌سته‌نبۆڵ يه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ هه‌ره‌ گرينگه‌كانى جيهان، من له‌رێگادام بۆ به‌رگرى كردن له‌م شاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ تاڵان و نادادپه‌روه‌رى و وێرانكردنى ژينگه‌ى شاره‌كه‌ له‌ماوه‌ى چوارساڵى رابردوو توانيم خزمه‌تێكى بێ جياوازى پێشكه‌شى هه‌موو هاووڵاتيان بكه‌م و خۆم به‌ موڵكى ده‌زانم هه‌ربۆيه‌ش دووباره‌ دێمه‌وه‌ بۆ دروستكردنى هاوپه‌يمانى ئه‌سته‌نبۆڵ. 

بەهۆى شكستى جەهەپە لە هەڵبژاردنى مانگى ئايارى ئەمساڵ، ناكۆكى لەنێوان ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ و كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى جەهەپە دروستبوو، ئەگەر هەبوو ئيمامئۆغلۆ خۆى كانديد نەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین