ئەمریكا بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزەكانی لە عێراق رەتدەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بوونی هەر ئۆپراسیۆنێكی سەربازی ئەمریكی لە عێراق رەتدەكاتەوە و ئەو ڤیدیۆیانەیش كە بە ناوی جووڵەی هێزەكانی ئەمریكا بڵاوكراونەتەوە، بە ناڕاست دەزانێت.

شەوی رابردوو 15ی ئابی 2023 گوتەبێژێك بە ناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە ماڵپەڕی كەناڵی حوڕەی ئەمریكی راگەیاندووە، ئەمریكا هیچ جووڵەیەكی سەربازی لەناو عێراق و بەرەو عێراق نییە. 

بەرپرسەكە كە ناوی ئاشكرا نەكراوە باسی لەوە كردووە ئەو هەواڵ و زانیاری و ڤیدیۆیانەی كە گوایە جووڵاندنی هێزەكانی ئەمریكا دەردەخەن، راست نين.

چەند رۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لە جووڵاندنی هێزەكانی ئەمریكا دەكرێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە عێراق و ئەمریكا بۆ رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانیان  گفتوگۆ دەكەن.

دوو رۆژ لەمەوبەر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە، وڵاتەكەی پێویستی بە هێزی جەنگاوەری ئەمریكا نییە. مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە كۆتایی 2021 رایگەیاند ئەركی جەنگاوەری و شەڕكەری هاوپەیمانان لە عێراق كۆتایی پێهاتووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین