ئەمریکا: هەڵوێستمان بەرانبەر بە ئێران نەگۆڕاوە ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، سەرەڕای رێککەوتنی ئەم دواییە بۆ ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران، ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی چالاکییە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە.

رۆژی سێشەممە (15ی ئابی 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ودانت پاتل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە وردەکاری رێککەوتنی ئەم دواییەی تاران و واشنتۆن و پرسی ئازادکردنی بارمتە ئەمریکییەکان لە ئێران رایگەیاند: با روون و سادە بم، بەکارهێنانی پارەی لەم جۆرە، بۆ مەبەستی مرۆیی، بۆ خۆراک و هاوکاری و شتی لەو جۆرە، هەمیشە لەژێر سزاکانی ئەمەریکادا کارپێکراو و رێگە پێدراوە.

پاتل سەبارەت بە چالاکییە تێکدەرانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا، لەوانەش پاڵپشتی دارایی بۆ تیرۆر، دابینکردنی درۆن بۆ رووسیا، سەرکوتکردنی مافەکانی مرۆڤ و حاڵەتەکانی دیکە، ئەمریکا هەمیشە هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی دەدات. ئەمە شتێکە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیڕەوکردنی.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی چۆنیەتیی ئازادکردنی بارمتە ئەمریکییەکان لە ئێران بخاتەڕوو رایگەیاند، کە ئەمە "هەنگاوێکی ئەرێنییە".

ناوبراو پەیوەندی نێوان ئازادکردنی بارمتەکان و ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکانی ئێران رەتکردەوە و گوتی: خواستی ئێمە ئەوەیە کە ئەم هاوڵاتیانەمان بتوانن بگەڕێنەوە ماڵەوە. بەڵام پەیوەندی بە پرسێکی دیکەوە نییە. جەختی لەوەش کردەوە "ئێمە هیچ لایەنێکی رێکارێی گشتیمان بەرامبەر ئێرانمان نەگۆڕیوە و ئامانجمان ئەوەیە، کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات".

چەند کاتژمێرێک پێش ئەم لێدوانانە، ناسر کەنانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئامادە نەبوو وردەکارییەکان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەم دواییەی تاران و واشنتۆن، سەبارەت بە ئازادکردنی بارمتە ئەمریکییەکان لە بەرامبەر ئازادکردنی مەرجدارانەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران بخاتەڕوو- و دەڵێت، کە لەم بارودۆخەدا "یارمەتیدەر" نییە. بەڵام ناوبراو گوتی: ئاڵوگۆڕی زیندانیان بەتەواوی پرسێکی مرۆییە و ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە پرسی ئازادکردنی داراییەکانی ئێمەوە لە بانکە بیانییەکان نییە.
سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین