محه‌مه‌د قادر زاده‌ ... كورته ‌باڵاترین پیاوی جیهان لەهەولێرە رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

كورته ‌باڵاترین پیاوی جیهان، کوردە و دانیشتووى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە، لەگەڵ باوکى لەلایەن پارێزگارى هەولێر پێشوازى لێکرا.

ڕۆژى سێشەممە (15/ئاب/2023) ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا، پێشوازی له‌ محه‌مه‌د قادر زاده‌ وەك بچوکترین پیاوی جیهان كرد كه‌ دووجار ناوی چۆته‌ فه‌رهه‌نگی گینسەوە.

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "وه‌ك رێزلێنان پارێزگاری هه‌ولێر محه‌مه‌د قادر زاده‌" كه‌ بچوکترین پیاوی جیهانه‌ له‌ شوێنی خۆی داناو خۆشحاڵی به‌ دیداری ناوبراو ده‌ڕبڕی كه‌ دووجار ناوی چۆته‌ کتێبی گینسەوە جارێك له‌ ئیمارات و جارێكی تر له‌ ئیتالیا" لە ئێستاشدا خاوه‌نی بچووكترین ده‌ست و كورترین باڵایه‌ له‌ جیهان ."

محه‌مه‌د قادر زاده‌، لە گوندێکی سەر بە شاری بۆکان لەدایکبووە، بەرزی باڵای (65) سانتیمەتر،‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌به‌رده‌وامی جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆش، وا بڕیارە وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له‌ فیلمی ( ئای فۆن چوارده‌) بکات، كه‌ ناوه‌رۆكێكی مرۆیی و تراژیدیه. كورته ‌باڵاترین پیاوی جیهان تەمەنى (22) ساڵە، قوتابى پۆلى یەکى سەرەتاییە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین