ئێران: 10 تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکەی رووداوی شاهچراغ ئێرانی نین ئێران

نوچەنێت:

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، کەسێکی چەکدار لە یەکێک لە دەرگای مەزارگەی شیراز شاهچراغ بە ناوی "باب ئەلمەهدی" تەقەی لە ئامادەبووان کرد و دواجار دەستگیرکرا. سەرۆکی دادوەری پارێزگای فارس، نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە دەستگیرکردنی 10 تۆمەتباری راگەیاند.

رۆژی دووشەممە ( 14ی ئاب-ی 2023) یۆرۆ نیوز لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کازم موسەوی، سەرۆکی گشتی دەزگای دادوەری پارێزگای فارس رایگەیاند: تا ئێستا ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتووەتە 10 کەس و سەرجەمیان بیانین و تۆمەتبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

سەرۆکی گشتی دەزگای دادوەری پارێزگای فارس، بکەری سەرەکی هێرشە چەکدارەکەی رۆژی یەکشەممە (دوێنێ) کە دەستی بە تەقەکردن لە مەزارگەکە کرد، دەستبەجێ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە. موسەوی پشتڕاستی کردەوە کە ئەم کەسە هاوڵاتی تاجیکستانە.

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێڕان شەوی یەکشەممە، دوای هێرشی چەکداری بۆ سەر زیارەتگای شاهچراغ، دورخستنەوەی محەممەد رەزا غوڵامڕەزا، بریکاری سیاسی وەزارەتی ناوخۆی ئەم وڵاتەیان لە کارەکەی راگەیاند، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی سەبارەت بە هۆکاری دوورخستنەوەی ناوبراو و جێگرەوەی بڵاونەکرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکان ئەو کەسەی کوژراوە ناوی "غولام عەباس عەباسی" بووە و یەکێک لە خزمەتکارانی مەزارگەی شاهچراغ و لەم رووداوەدا هەشت کەسی تر برینداربوون، کە ژنێک و حەوت پیاون.

بەڵام لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییە فریاگوزاریەکان رایگەیاند، کە کۆی گشتی بریندارەکانی ئەم رووداوە 10 کەس بوون.

سەرچاوە: یۆرۆ نیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین