میلیشیای كەتائیبی حزبوڵا ستایشی بڕیارێكی دادگا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەبوعەلی عەسكەری بەرپرسی میلیشیای كەتائیبی حزبوڵای عێراقی ستایشی بڕیاری دادگای تەمیزی عێراق دەكات، كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزاى لەسێدارەدانی بۆ بكوژی هیشام هاشمی توێژەر دەركردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئابی 2023 ئەبوعەلی عەسكەری پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا ستایشی دادگای عێراق دەكات، چونكە بڕیاری لەسێدارەدانی مولازم ئەحمەد كەنانی هەڵوەشاندووەتەوە، كە تاوانبارە لە كوشتنی هیشام هاشمی توێژەری بەناوبانگی عێراق.

ئەبوعەلی عەسكەری پێیوایە لەلایەن لیژنەی ئەبورغیف كە لە سەردەمی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوو پێكهێنرا بوو، ستەم لە ئەحمەد كەنانی كراوە.

هيشام هاشمی توێژەرێكی بەناوبانگی عێراق بوو لە ساڵی 1973 لەدایكبووە و كارەكانی تایبەت بوو بە گرووپە توندڕەوەكان لە شەشی تەمووزی 2020 لە بەردەم ماڵەكەی كوژرا، هێزە عێراقییەكان ئەفسەرێكیان بەناوی مولازم ئەحمەد كەنانی دەستگیركرد، دواتر دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەركرد و دواجاریش لەلایەن دادگای تەمیزەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزاكەو دەستكردن بە لێكۆڵینەوەی نوێ لە كەیسەكە دراوە.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین