چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە دوو لیستی سەرەكی دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هومام حەموی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كە لایەنێكی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەیە، ئاشكرای دەكات لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانى عێراق چوارچێوەی هاوئاهەنگی دوو لیستی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە  هەشتی ئابی 2023 هومام حەمودی لێدوانی بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق داوە  و دەڵێ‌ "هاوپەیمانی لەنێوان لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەیە، بەڵام دوو لیستی سەرەكی لەگەڵ چەند لیستێكی تر دەبێت".

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كە لایەنێكی چوارچێوەیی هاوئاهەنگییەكە، باس لەوەیش دەكات هۆكاری بەشداربوونی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە زیاتر لە لیستێك لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەوەیە یاسای هەڵبژاردنەكە هاوكار نییە تا ئەم بەرەیە بەیەك لیست بەشدار بێت و دووپاتیشی دەكاتەوە گرنگترین شت رێژەی بەشداروونی خەڵكە لە هەڵبژاردنەكە.

بڕیارە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە 15 شاری عێراق جگەلە هەرێمی كوردستان بكرێت و  ئەم هەفتەیە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بڕیاری دا بە لیستی جیاجیا بەشداری هەڵبژاردن بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین