بە فەرمی عێراق هۆكاری راگرتنی تەلەگرام ئاشكرا دەكات
نوچهنێت
وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند، بە هۆی ئاسایشی نیشتیمانییەوە تەلەگرام راگیراوە و چەند جارێكیش عێراق بە فەرمی چەند داوایەكی لە كۆمپانیاكە هەبووە، بەڵام وەڵامی نەبووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە شەشی ئابی 2023 وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ، "راگرتنی ئەپلیكەیشنی تەلەگرام لەسەر رێنمایی چەند لایەنێكی باڵا بووە بەهۆی چەند شتێكەوە كە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتیمانی هەیە و بۆ پاراستنی زانیارییە كەسییەكانی هاووڵاتیانە، كە بە پێچەوانەی ئەو ئەپلیكەيشنە سەلامەتی مامەڵەكردنی پێشێل كردووە".
پەیوەندییەكانی عێراق باس لەوەیش دەكات چەند هەژمارێك داتای دامەزراوەكانی دەوڵەت و خەڵكیان بردووە، چەند جارێك عێراق داوای لە كۆمپانیاكە كردووە هاوكار بێت لە داخستنی ئەو هەژمارانە بەڵام وەڵامی نەبووە، بۆیە حكومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی تەلەگرامی داوە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment