سه‌رۆك وه‌زیرانى  كۆریاى باشوور سه‌ردانى ئێران ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌فته‌ى داهاتوو چونگ سىه‌ كیون سه‌رۆك وه‌زیرانى كۆریاى باشوور سه‌ردانى ئێران بكات و ئێران و كۆریاى باشوور لێدوانى جیاواز له‌سه‌ر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

سەعید خەتیب زادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێرای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی سەردانى چونگ سیه‌-کیون، سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور بۆ تاران، وتی چاوەڕوانین سەرۆکی کۆریا باس لە "ڕێگا چارە کردەییەکان" بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی پارەکانمان بکات.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە میدیاکانی کۆریا ڕایانگەیاندووە ئامانجی سەرۆکی وڵاتەکەیان لەو سەردانه‌، گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئازادکردنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەیە کە پێشتر ئێران دەستی بەسەردا گرتووە.

رۆژنامه‌ى "ئیندپێندێنت" ئەمڕۆ سێشەممه‌ شەشی نیسان لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە میدیاکانی کۆریای باشوور لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاشکرایان کردبوو کە چونگ سیه‌- کون سەرۆکی وڵاتەکەیان هەفتەی داهاتوو سه‌ردانى ئێران و وڵاتانی ناوچەكه‌ دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممه‌، پێنجی نیسان، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بەو سه‌ردانه‌ ڕایگەیاند، " کۆریای باشوور داوای ئەو سه‌ردانه‌ى  کردووه‌ و ئێمەش پێشوازیمان لێ کردووە، بەڵام وردەکارییەکان و کاتی ئەو سه‌ردانه‌ یەکلا نەبوونەتەوە.

خەتیب زادە وتیشی، "چاوەڕوانین لەو دیدارەدا پرسی پارە و دارایییەکانی ئێران کە لە کۆریای باشوور دەستیان بەسەردا گیراوە باسیان لەسەر بکرێت. لە ڕاستیدا ئەو پرسە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانمان داناوە".

بەڵام میدیاکانی کۆریا باس لەوە دەکەن سەردانی سەرۆکی وڵاتەکەیان بۆ تاران بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئازادکردنی ئەو نەوتهەڵگرەیە کە زیاتر لە سێ مانگ پێش سوپای ئێران دەستی بەسەردا گرت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین