دامەزراوەی ئالما: ئێران دەستبەسەر پیشەسازی چەکی کیمیایی سوریادا دەگرێت ئێران

نوچەنێت:

دامەزراوەی توێژینەوەی ئالما لە ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا دەڵێت، حکومەتی ئێران هەوڵدەدات دەست بەسەر بەشە گرنگەکانی پیشەسازی چەکی کیمیایی سوریادا بگرێت و ئەو ناوەندانە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی پێشکەوتوو و دابینکردنی بۆ حزبوڵای لوبنان بەکاربهێنێت.

رۆژی پێنجشەممە ( 3ی ئاب-ی 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، پەیمانگای توێژینەوەی ئالما، بە ئاماژەدان بەوەی کە سوریا لە "سەنتەری توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی" خۆیدا، بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییەکان کە توانای بەکارهێنانی سەربازییان هەیە.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بەوە کراوە، کە سەرنجی سەرەکی ئێران پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی موشەکی زیرەک، موشەکی کروز و درۆن لە سوریا و کۆماری ئیسلامیش بۆ ئەو مەبەستە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکان و لێکۆڵینەوەی زانستی سوریا کەڵک وەردەگرێت.

ئەم ڕاپۆرتە بە ئاماژەدان بە پشتیوانی ئێران لە حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، لە ئەگەری روودانی شەڕێکی سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەگەری ئەوەی کە حیزبوڵڵا چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت رەتناکرێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدا دوای هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ئەم ناوەندە لە ساڵی 2018، شارەزایان لەوبڕوایەدا بوون، کە ساڵانێک چالاکیی ئەم ناوەندە رابگیرێت، ئاماژەی بەوەشکراوە، کە ئەو هێرشانە نەیانتوانی هەموو چالاکییەکانی ئەم ناوەندە رابگرن.

ناوەندی لێکۆڵینەوەکان و لێکۆڵینەوەی زانستی، کە لە ساڵی 1971 دامەزراوە، نزیکەی 20 هەزار کارمەندی لە سوریا هەیە و ئەمریکا تا ئێستا سەدان کەسی لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ناوەندە سزا داوە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین