مەسرور بارزانى: هەڵوێستی دۆستانەی شای ئوردن لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (سێى/ئاب/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری لە هەولێر کۆبووەوە.
حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن و هەڵوێستی دۆستانەی شاعەبدوڵڵای شای ئوردن لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاکاندا بەرز نرخاند.
هاوکات جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى ئوردن، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی و گەشتوگوزار و پەروەردە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دووپات کردەوە.
ڕاگەیێندراوە دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەکە لە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و مونتەسر عەقلە، باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment