مانۆڕی دەریایی سوپای پاسداران ئێران دەستیپێکرد ئێران

نوچەنێت:

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە دوورگەیەکی باشووری ئەو وڵاتە دەستی بە مانۆڕێک کردووە. فەرماندەی گشتی و فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بۆ دەستپێکردنی ئەم مەشقە چوونەتە دوورگەی بۆموسی.

ڕۆژی چوارشەممە ( 2ی ئاب-ی 2023) بی بی سی فارسی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کە هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، مانۆڕێکی بە ئامانجی "بەرگریی تۆکمە لە دوورگەکانی ئێران لە کەنداوی فارس" بە ناوی "ئیسحاق دارا" کە لە 18ی نیسانی 1988 کوژراوە دەستی پێکرد. هەروەها فەرماندەی گشتی و فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بۆ دەستپێکردنی ئەم مانۆڕە چوونەتە دوورگەی بوموسی.

ئیسحاق دارا لە ڕیزی ئەو 56 سەربازە ئێرانییەیە، لە شەڕێکدا لەگەڵ سوپای ئەمریکادا لە 18ی نیسانی 1988 کوژرا. ئەو لە کاتی شەڕ، بەرپرسی تیمی چاودێریکردنی سوپای پاسداران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و لە ناوچەی بوموسی بووە.

لە 18ی نیسانی 1988 هێزەکانی ئەمریکا، وەک تۆڵەی تەقینەوەی مین بە کەشتی ساموئێل بی رۆبێرتز، لە ئۆپەراسیۆنی ئاخوندەک، هێرشیان کردە سەر سەکۆ نەوتییەکانی نەسر و سەلمان، کە توانای بەرهەمهێنان بە کۆی گشتی زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، بە شکستی هێزەکانی ئێران و بەکارهێنان و دانانی ماددەی تەقەمەنی ئەم دوو سەکۆیەیان ئاگردا.

لە وەڵامی هێرشی ئەمریکادا، ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە دوو کەشتی سەربازی سەهەند و سەبەلان، بەلەمی هەڵگری تۆپی جەوشەن و چەند بەلەمێکی خێرا، لەگەڵ دوو فڕۆکەی ئێف-4 هەوڵیدا زیان بە هێزەکانی ئەمریکا بگەیەنێت. بەڵام دەرئەنجامی ئەو شەڕە نوقمبوونی جەوشەن و سەهەند لەگەڵ سێ بەلەمی خێرای ئێران و زیانی بەرکەوتنی کەشتی سەربازی سەبەلان بوو. لەم شەڕە دەریاییەدا 56 کەس لە هێزی ئێرانی کوژران.

سەرچاوە: بی بی سی فارسی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین