سوودانی سەرپەرشتی یەكەم كۆبوونەوەی تایبەت بە یاسای نەوت و گاز دەكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێكی عێراقی و نوێنەری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و چەند بەرپرسێكی سیاسی سەرپەرشتی یەكەم كۆبوونەوەی تایبەت بە پڕۆژە یاسای نەوت و گازی عێراقى كرد.

نووسینگەی سوودانی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دووی ئابی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك سەركردەی سیاسی لایەنەكان و وەزیرانی دەرەوە و نەوت و پیشەسازی عێراق و راوێژكاری وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و چەندان راوێژكار و شارەزای تەكنیكی و یاسایی، سەرپەرشتی یەكەم كۆبوونەوەی تایبەت بە  تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی عێراق كرد.

سوودانی داوای كردووە، لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنرێت بۆ دانانی رەشنووەكە و دواتریش بە رێڕەوی یاسایی خۆی یاساكە بە پەلەمان بدرێت. جیا لەمەیش سەرۆك وەزیران داوای كردووە نوێنەرانی كۆمپانیاكانی نەوتی عێراق و پارێزگاری ئەو شارانەی كە بەرهەمهێنەری نەوت لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو بەشدار بن.

لە ساڵی 2007 وە  رەشنووسێكی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی عێراق لە پەرلەمانی عێراق ئامادەیە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی سیاسی تا ئێستا پەسەند نەكراوە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین