شاندێكی تری هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتووە، لە بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی رەشنووسی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە دووی ئابی 2023 سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی بەغداد تودەی راگەیاندووە شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتووە لە شارەزایانی یاسایی سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق تاوتوێی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی عێراق دەكەن.

ئێوارەی دوێنێ‌ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، كە ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوت كۆدەبنەوە. سوودانی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد تەنیا شارەزایان لەسەر ئەو بابەتەكە كۆنابنەوە، بەڵكو سەركردە سیاسییەكانیش بەشدار دەبن.

هەفتەی رابردوويش شاندێكی تری هەرێمی كوردستان بۆ بابەتە داراییەكان سەردانی بەغدا كرد بوو كۆمەڵێك رێككەوتنی كرد بوو.

لە چوار خولی رابردوو پەرلەمانی عێراق نەتوانراوە، یاسای نەوت و گازی عێراق پەسند بكرێت
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین