فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران گەیشتە رووسیا ئێران

نوچەنێت:

فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئێران بەشداری رێوڕەسمێک لە رووسیا دەکات و دەڵێت "هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران نێودەوڵەتییە، هەربۆیە هەمیشە هەوڵدەدرێ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ئامادەیی کاریگەر و سەرکەوتووانە هەبێت".

ڕۆژی یەکشەممە (30ی تەمموزی 2023) ئاژانسی هەواڵی میزان لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران، لە کاتی گەیشتن بە سان پترزبۆرگی رووسیا رایگەیاند: "یەکێک لەو ئەرکانەی کە لە کارنامەی هێزی دەریایی وڵاتانی جیاجیادایە، و ستراتیژییە هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە توندی بەدوایدا دەگەڕێت، دیپلۆماسی دەریاییە و ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەشی ساڵانە بە ئامادەبوونی هێزی دەریایی رووسیا و چین، لە چابەهار و کەنارەکانی مەکران و زەریای هیند، لەم ئاراستەیە دایە".

فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی دەڵێت، لەسەر بانگهێشتی فەرمی فەرماندەی هێزی دەریایی رووسیا سەفەری سەن پترزبۆرگی کردووە و ئامادەبوونی کەشتییە ئێرانییەکان لە نمایشی رۆژی هێزی دەریایی سوپای رووسیا، هەر بۆ ئەم مەبەستەیە. لەم سەفەرەدا لەگەڵ فەرماندەی هێزی دەریایی رووسیا و بەشێک لە فەرماندە و بەرپرسانی باڵای سەربازی کە لە سەن پترزبۆرگ چاوپێکەوتنی دوو قۆڵیمان دەبێت.

مانۆڕی ساڵانەی رۆژی هێزی دەریایی رووسیا، ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری رووسیا و بەرپرسانی باڵای بەرگریی 21 وڵات لە شاری سەن پترزبۆرگ بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوە: میزان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین