بکوژى گەنجەکەى مەیدانى ئاژەڵانى سلێمانى دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، بکوژى گەنجەکەى مەیدانى ئاژەڵانى سلێمانیان دەستگیرکردووە، کە بەنیازبووە بۆ هەولێر هەڵبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30/تەمموز/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

سەبارەت بە ڕووداوەکە ئاماژە بەوەدەکات، "دوای ئەوەی کاتژمێر (9) ی بەیانی لەمەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو كەسدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژراو تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات."

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات، دوای وەرگرتنی بەڕێز دادوەر، "هێڵكاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە كراو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت كە بەنیاز بوو بەرەو شاری هەولێر هەڵبێت."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیس، تۆمەتبار (خ، ح، ح) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین