ئێران بۆ وەرگرتنەوەی پارە بلۆککراوەکانی لە کۆریا رێکاری نوێ دەگرێتەبەر ئێران

نوچەنێت

ناکۆکی نێوان بانکی ناوەندی ئێران و کۆریای باشوور، بۆ وەرگرتنی پرۆسەی یاسایی، پرۆژەیەک رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران کرا و بەم شێوەیەش بەدواداچوونی یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی ئێران لەم وڵاتە، بە فەرمی دەستیپێکرد.

ڕۆژی شەممە (29ی تەمموزی 2023) ئاژانسی هەواڵی ایرنا لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، ”پرۆژەی رەوانەکردنی ناکۆکی نێوان بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی و کۆریای باشوور بە ناوبژیوانی" بۆ محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران نارد.

لە پێشەکی ئەم پرۆژەیەدا هاتووە، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی پارە دانراوەکانی بانکی ناوەندیی ئێران لە بانکەکانی وڵاتی کۆریای باشوور و داواکارییەکانی زیانەکانی کە بەهۆی دواکەوتنی پارەدانیان و لە جێبەجێکردنی مادەی 12ی رێککەوتننامەی هاندان و پشتیوانی لە وەبەرهێنان لە نێوان دوو وڵات، لە ڕۆژی 5ی تەشرینی یەکەم 2003 ماددەی 139ی دەستووری کۆماری ئیسلامی، پڕۆژەیاساکەی بۆ وەرگرتنی رێڕەوی یاسایی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا.

بە پێی راپۆرتی ایرنا، خەمڵاندنی سەرەتایی قەرزی کۆریای باشوور بە ئێران، حەوت ملیار دۆلارە و بۆ فرۆشتنی بەرهەمی پترۆکیمیایی و بەرهەمە نەوتییەکانە، کە بە پێی ئاماری بانکی ناوەندی ئێران بە بیانووی کۆری سزاکان لە دوو بانکی کۆریا بلۆککراون.

کۆریای باشوور، بە بیانووی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکا و نەبوونی ئاڵوگۆڕی دارایی، لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا رەتیکردەوە ئەم بڕە پارەیە بداتەوە. بە گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە، چەندین جار لێدوانی ئەرێنی دراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەم قەرزە، بەڵام ئەم رەفتارانە لە ئاستی لێدوانی بەرپرسانی کۆریا بووە و هیچ هەنگاوێکی کردەیییان لەو بارەوە نەگرتووەتەبەر و تەنیا لە ماوەیەک، بە گوتەی بەرپرسانی ژووری بازرگانی ئێران، پێشنیاری کڕینی کاڵای لە ئەم وڵاتە لەبری ئەوە قەرز کراوە.

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین