یۆنان بەندەرێكی ستراتیژی بۆ بەكارهێنانی سوپای فەرەنسا دەكاتەوە وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

سەرەڕای بەهێزبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوانی لەگەڵ توركیا یۆنان بەندەری ئەسكەندرۆپولی ستراتیژی لە باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی بۆ بەهێزانی سووپای فەڕەنسا دەكاتەوە 

بە گوێرەی راپۆرتێكی راپۆرتێكی رۆژنامەی دەیلی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، یۆنان بەردەوامە لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتەی لەگەڵ توركیا ناكۆكن.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی رۆژنامەكە كۆنستانتینۆ هادزیمخائیل، بەڕیوەبەری بەندەری بۆنانی لە ماوەی رابردوو لەگەڵ كۆمەڵێك ئەفسەری فەڕەنسی كۆبۆتەوە، گفتوگۆیان لەسەر بڵاوەپێكردنی سەبازی فەرەنسی لە هەشت مانگی داهاتوو كردووە.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی (2021) پەرلەمانی یۆنان رەزامەندی لەسەر رێككەوتنی هەماهەنگی ئاسایشی لەگەڵ فەرەنسا دەربڕی، لە خاڵێكی ئەو رێككەوتنە بە پێویستی دەزانێت، هەردوولا لەگەری هێرش بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەر وڵاتێكیان هاوكاری یەكتری بكەن. 

جگە لە فەڕەنسا ئەو بەندەرە یۆنانییە پێشوازی لە چەندین یەكەی سەربازی دیكەی ئەمەریكی دەكات، ئەوەش لەكاتێكدایە لەگەڵ سەركەوتنەكانی كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سەرۆك وەزیرانی یۆنان جارێكی تر لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە پیرۆزبایەكەی هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوانیان بەرەوپێشتر بچێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەردۆغان زۆر هەستیارە بەرانبەر جووڵەكانی یۆنان لە دەریای ئیجە، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیش سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات ئاماژەی بەوە كرد، كە لەو بڕوایە دایە ئەگەر هەیە بەسەر بەربەستەكانی پەیوەست بە پەیوەندییەكان زاڵبن، بەڵام یۆنان هۆشداریشی دایە ئەسینیا لە جاڕسكردنەكانی.

ئەردۆغان لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی یۆنان گفتوگۆمان لەسەر پڕچەكردنی دوورگەی ئیجەی یۆنانی نزیك لە كەناراوەكانی توركیا كردووە، هەروەك وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان گفتوگۆیان لەسەر ئەو پرسە كردووە.

رۆژنامە توركییەكە ئاماژە باس لەوەش دەكات، لۆبیەك لە كۆشكی سپی هەیە هانی پڕچەكردنی یۆنان دەدات، ئەوەش بۆ توركیا ئەنجامی  ویستراو نییە.

لەو چەند ساڵەی رابردوو توركیا چەندین جار كارەكانی یۆنانی بە جاڕسكردن ناوبردووە، لەوانەش پڕچەكردنی دوورگەكانی نزیك لە سنوورەكانی، كە بە گوێرەی رێككەوتننامەی لۆزان نابێت هیچ چەكێكی تێدا بێت.

لەگەڵ هەبوونی میتسۆتاكیس لەسەكردایەتی یۆنان، بەڵام لەم دواییە چەند گرێبەستێكی سەرەكی چەكی واژۆكردووە، لەوانەش كڕینی فڕكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك لە ئیسرائیڵ، فڕۆكەی راڤاڵ لە فەڕەنسا و فڕۆكەی ئێف (16) لە ئەمەریكا.

لە لایەكی تریشەوە ئەسینا هەوڵدەدات (20) فڕۆكەی جۆریی (ئێف 35) لە ئەمەریكا بكڕێت، هەروەها لەگەڵ بەرلین  نوێكردنەوەی دەبابەكان و كڕینی تاكی جۆری لینكس واژۆ بكات.

ئاماژە بەوەش دەكرێت ئەسینیا بۆ چەكداركردنی دوورگەی ئیجە لە پێشبڕكێدایە، كە چەندین ساڵە پارێزراوە، زۆریش دوور نییە هێزەكانی توركیا، بۆیە ناكرێت بە بێ پارێزگاری بهێڵدرێتەوە.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین