مەسرور بارزانى بۆ بزووتنەوەى گۆڕان: هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لەپێناو داکۆکیکردن لەپرسە نیشتمانییەکان کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى گۆڕان لە پەیامێکدا دەڵێت، ئومێدەوارم "هاوكار و هەماهەنگ و هاوهەڵوێست بن لە سەر بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان."

ئەمڕۆ سێشەممە (25/تەمموز/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە (14)مین ساڵیادى دامەزراندنى گۆڕان پیرۆزبایی لە ئەندام و لایەنگرانى ئەو حیزبە دەکات.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامەکەیدا هاتووە، "هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان."

 

دەقى پەیامەکەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان:

لە چواردەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.

ئومێدەوارم بزووتنەوەی گۆڕان و هەموو حزب و هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوكار و هەماهەنگ و هاوهەڵوێست بن لە سەر بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین