بوومەلەزەيەكى بەهێز باشووى توركياى هەژاند تورکیە

نوچەنێت

سەرلە بەيانى ئەمڕۆ بوومەلەرزەيەك بە پلەى (5.5 )ى رێختەر ويلايەتى ئەدەنەى باشووى توركياى هەژاند،  سەرۆكى دەزگاى فرياكەوتنى توركيا (ئافاد) دەڵێت، "زيانەكان دەستەبەجێ نازاندرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (25/تەمووزى/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە بەڕێوبەرايەتى كارەساتە سرووشتييەكان و فرياكەوتن (ئافاد) لە راگەيێندراوێكدا روونى كردۆتەوە لە كاتژمێر هەشت و (44) خولەكى ئەمڕۆ  بوومەلەرەزيەك بە قووڵايى (11) كيلۆمەتر  باشوورى توركياى هەژاند.

سەبارەت بە زيانەكانى بوومەلەرزەكەش ئافاد ئاماژە بەوە دەكات، هيچ زانيارييەكى دەستبەجمان لەبارەى ئەو بوومەلەزەوە نييە.

لە لايەكى ترەوە سلێمان ئەلبان، والى ويلايەتى ئەدەنە رايگەياند، تيمەكان دەستيان بەكارى رووپێى كردووە، تا ئێستاش كارى رووپێوى لەو ناوچەيە بەردەوامە.

هەر سەبارەت بە زيانەكانيش يونس سيزار، سەرۆكى ئافاد جەختى لەسەر ئەوە كردەوە تا ئێستا هيچ زيانێك تۆمار نەكراوە، پڕۆسەى پشكنيش بەردەوامە، لە بەرانبەردا پەيامنێرى ماڵپەڕى ئەنادۆڵ ئاشكراى كردووە، چەند باڵەخانەيەكى چۆڵ لە قەزاى كۆزانى سەر بەو ويلايتە زيانيان بەركەوتووە.

لە مانگى شوباتى ئەمساڵ بەهێزترين بوومەلەرزە توركيا هەژاند بەو هۆيەوە زياتر لە (50) هەزار كەس گيانى لەدەست دا، زياتر لە (100) مليار دۆلار زيانى مادى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین