ئێران سەرەڕای سزاکان درۆنێکی نوێ نمایش دەکات ئێران

نوچەنێت:

سوپای پاسدارانی ئێران مۆدێلی نوێکراوەی درۆنی "شاهد-149" یان "غەزە" نمایش کرد و ئەوەش لەکاتێکدایە، لەم دواییانەدا پەرلەمانی ئۆکرانیا پاکێجێکی سزای بۆ سەر ئێران پەسەند کرد.

رۆژی دووشەممە (24ی تەمموزی 2023) ئەلعربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، سوپای باسدارانی کۆماری ئیسلامی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانی نوێی بە ناوی غەزە، لە بنکەیەکی ئاسمانی سەربازی لە نزیک شاری کاشان لە پارێزگای ئیسفەهان، نمایش کرا. کە ئەم درۆنە بە سیستەمێکی نوێی نیشتنەوە و توانای هەڵگرتنی کەرەستە و چەکی سەربازی دیزاین کراوە.

ماوەی گەشتی ئەم درۆنە (غەزە) 35 کاتژمێرە و مەودای 7 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت. بۆ یەکەمجار لە 21ی ئایاری 2021، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهد-149 نمایش کرا و ناوی لە کەرتی غەززەوە ناونرا.

لەم دواییانەدا پەرلەمانی ئۆکرانیا پاکێجێکی سزای بەسەر ئێران، کە تۆمەتبارە بە ناردنی چەک (درۆنی خۆکوژی شاهد) بۆ مۆسکۆ لە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵ هێرش بۆ سەر ئۆکرانیایە پەسەند کرد بەتایبەتی.

ئەم پاکێجە لە کاردانەوە بە رۆڵی ئێران لە "پشتیوانی سەربازی لە رووسیا" و رۆژێک دوای ئەوەی لە لایەن پەرلەمانی ئۆکرانیاوە پەسەند کرا، دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا یەکێکی دیکە لە گەورەترین هێرشەکانی مۆسکۆ بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهد ئێرانی بۆ سەر کیێف راگەیاند.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین