ئیسرائیل بە تاقیکردنەوەی بۆمبێک پەیام بۆ ئێران دەنێرێت ئێران

نوچەنێت:

میدیای ئیسرائیل دەڵێت، کە سوپای ئەو وڵاتە بەتاقیکردنەوەی بۆمبێکی زۆر بەهێز پەیامێکی راستەوخۆی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ناردووە.

رۆژی پێنجشەممە (20ی تەمموزی 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کەناڵی 14ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند، کە سوپای ئەو وڵاتە بۆ یەکەمجار بۆمبی زۆر بەهێزی دژە بەربەست لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف- 35ی ئەمریکی کە هەیەتی بە سەرکەوتوویی تاقی کردۆتەوە. بە پێی ئەم میدیا ئیسرائیلییە، ئەم کارەی سوپای ئیسرائیل پەیامێکی راستەوخۆیە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

دوای ئەمریکا ئیسرائیل دووەم وڵاتی جیهانە، کە ئەم توانایە تاقیدەکاتەوە. هەواڵی ئەم تاقیکردنەوە لە کاتێکدا بڵاودەبێتەوە کە یەکشەممەی رابردوو یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرای کردووە، کە ئەو وڵاتە بەنیازە 25 فڕۆکەی جەنگی ئێف-35ی دیکە بە بەهای سێ ملیار دۆلار لە ئەمریکا دەکڕێت.

لە چەند مانگی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و فڕۆکەی هەڵگری سووتەمەنی، مانۆڕێکی ئاسمانییان لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە بنکەیەکی ئاسمانی لە نوادای ئەمریکا ئەنجامدا.

بەگوێرەی بەیاننامەی سوپای ئیسرائیل، ئەم مانۆڕە "هێرشی ستراتیژی لە قووڵایی" بوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ئیسرائیل چەندینجار هۆشداریداوە، کە تەنانەت ئامادەیە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بۆ رێگری کردن لە ئێران بە دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی هێرش بکات.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین