ئەمریكا لە سەرۆك كۆماری عێراق نیگەرانە
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەمووزی 2023 گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق راگەێیندراوێكی لەسەر لێدوانی ماسیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "نووسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق هەست بە نائومێدی دەكات لەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی حكومەتی عێراق و سەرۆكایەتی كۆمار كراون، سەبارەت بە كشانەوەی مەرسومی كۆماری كە لەگەڵ دەستوری وڵات ناگونجێت، بۆیە سەرۆكایەتی كۆمار بۆ ئەو مەسەلەیە بانگهێشتی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق دەكات"
پێشتر ماسیو میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی وڵاتەكەی لە بەرانبەر ئەو بڕیارە دەربڕی كە عەبدولەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق سەبارەت بە كشانەوەی مەرسومی كۆماری بۆ لویس ساكۆ داویەتی، میلەر دەڵێ، “ئەمە زەبرێكە بەر ئازادی ئاینی دەكەوێت، بۆیە ئێمە زۆر نیگەرانین، راستەوخۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق پەیوەندیمان كردووە، بۆئەوەی مەترسییەكانی خۆمان روون بكەینەوە”.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ، "ئێمە نیگەرانین لە بەرانبەر ئەو جاڕسكردنەی كە كاردینال ساكۆ رووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەها نیگەرانین لەوەی بەغدای جێهێشتەوە و چاوەڕوانین بە سەلامەتی بۆی بگەڕێتەوە".
ئەو بەرپرسەی ئەمریكا باس لەوە دەكات، هۆكارێكی تر هەیە كە ئەمریكا نیگەران دەكات، ئەویش ئەوەیە لویس ساكۆ لەلایەن رێبەری میلیشیایەكەوە هێرشی دەكرێتە سەر كە خۆی ئەو رێبەرە خراوەتە لیستی سزاكانی یاسای ماگنیتسكی. (مەبەست لە رەیان کلدانییە
لە ناوەڕاستی ئەم مانگە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كشانەوەی مەرسومی سەرۆك كۆماری ژمارە 147ی ساڵی 2023 راگەیاند، كە لەلایەن مام جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ئەو كاتی عێراق بۆ كاردیناڵ لویس ساكۆ دەرچووە و ساكۆ وەك سەرپەرشتیاری وەقفی مەسیحی لە عێراق و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەناسێنێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment