چەند بەرپرسێکی بەریتانیا داوای گرتنەبەری رێوشوێنی توندتر لە دژی ئێران دەکەن ئێران

نوچەنێت:

ژمارەیەک بەرپرسی باڵای بەریتانیا داوا لە حکومەتی ئەو وڵاتە دەکەن رێوشوێنی توندتر لە دژی ئێران بگرێتەبەر، لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتە "گەورەترین و شەڕانگێزترین زلهێزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە پابەندبوونێکی روون بۆ داڕشتنەوەی نەزمی جیهانی، بە پەرەسەندنی هاوپەیمانی لەگەڵ رووسیا.

لە هەواڵێکدا ئێران ئینتەرناشناڵ، ئەمڕۆ دووشەممە (17ی تەمموزی 2023)، بڵاویکردەوە، کە چەندین بەرپرسی باڵای بەریتانیا لەوانە دوو وەزیری پێشووی بەرگری و سەرکردەیەکی پێشووی پارتی لیبراڵ دیموکرات و سەرۆکی ئێستای لێژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمان، داوایان لە حکومەت کردووە، کە رێوشوێنی توندتر لە دژی حکومەتی ئێران بگرێتەبەر.

لەو نامەیەدا کە ئەو کەسایەتییە سیاسیانە بۆ جیمز کلورلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیایان نووسیوە، ئاماژەیان بەوەکردووە، پێشینەی ترسناکی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، خێراکردنی بەرنامەی ئەتۆمی، پاڵپشتیکردنی هێزە بەوەکالەتەکان لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یارمەتی بەرفراوان بۆ رووسیا لە شەڕی دڕندانەی دژ بە ئۆکرانیا و پاڵپشتیکردن لە تیرۆریسم و رفاندن، ئەو وڵاتە دەکاتە هەڕەشەیەکی روون بۆ سەر سەقامگیری نێودەوڵەتی.

واژۆکارانی نامەکە هۆشدارییاندا کە ئێران "گەورەترین و شەڕانگێزترین زلهێزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، کە بە پابەندبوونێکی روون بۆ داڕشتنەوەی نەزمی جیهانی، لەگەڵ پەرەسەندنی هاوپەیمانی لەگەڵ رووسیا و هەروەها خواستی قووڵکردنەوەی هاوپەیمانیەکەشی هەیە.

هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە: دیارترین شکستی سیاسی رۆژئاوا و بەتایبەت بەریتانیا و ئەوروپا، دابەشکردنی دیپلۆماسی پرسی ئەتۆمی و دواتر مامەڵەی لەگەڵدا کراوە وەک پرسی سەرەکی سیاسەت لە پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا بووە، لە کاتێکدا گرنگیدان بە هەڕەشەی ئەتۆمی گرنگە، دەبێت ئەوە لە چوارچێوەی هەڕەشە بەرفراوانەکان لە لایەن ئێرانەوە لەبەرچاو بگیرێت.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین