سوودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجام دا هەواڵ

نوچه‌نێت

نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا پەیوەندی بە سوودانی كردووە و دووپاتی كردووەتەوە كە توركیا دەیەوێ‌ لە رێگەی ستراتیژی پەرەپێدان بەشدار بێت.

ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمووزی 2023 نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، سوودانی لەلایەن ئەردۆغانەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی پێوەكراوە و بە یەكەوە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراق و توركیایان تاوتوێ كردووە.

لە راگەیێندراوەكە هاتووە، سەرۆكی توركیا دووپاتی كردووەتەوە وڵاتەكەی دەیەوێ‌ پەیوەندی هاریكاری لەگەڵ عێراق فراوان بكات و توركیا و كۆمپانیاكانی ئامادەیە لە پڕۆژەی رێگەی پەرەپێدان بەشدار بن.

هەرچەندە ماوەیەكە باس لە سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق دەكرێت، بەڵام راگەیێندراوە فەرمییەكانی عێراق بە هیچ شێوەیەك باسی ئەو سەردانەیان نەكردووە.

رێگەی پەرەپێدانی ستراتیژی رێگەیەكی وشكانی و هێڵی شەمەندەفەرە عێراق لە رێگەی توركیاوە بە ئەوروپا دەبەستێتەوە و ئەو پڕۆژەیە بە سێ‌ قۆناغ لە نێوان ساڵانی 2028 و 2033 و 2050 تەواو دەبێت و تێچووی پڕۆژەكە بە 17 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین