راكان جبووری و دوو بەرپرسی تری كەركووك دادگایی دەكرێن کوردستانی

نوچه‌نێت

راكان جبووری پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت و دووبەرپرسی تری كەركووك لەسەر دوو دۆسیەیی جیا دادگایی دەكرێن.

ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمووزی 2023 دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كردووە، سەرۆكی زانكۆی پێشووی كەركووك و سەرۆكی پێشووتری هەمان زانكۆ دەدرێنە دادگا چونكە بە ئەنقەست پێشێلكارییان كردووە و لە ناو زانكۆ هەندێك كاریان كردووە، كە بە گەندەڵی تۆمەتبار دەكرێن.

بۆیە دەدرێنە دادگای كەركووك تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

هاوكات ماڵپەڕی رووداویش نووسویەتی جووتیارانی كورد لە كەركووك سكاڵايان لەسەر راكان جبووری پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت تۆمار كردووە، دادگاییەكەی رۆژی یەكشەممەی داهاتووە بەڵام دیار نییە خۆی ئامادە دەبێت یان پارێزەرەكەی.

پێشتر چەندان جاری تر راكان جبووری و بەرپرسانی تری كەركووك سكاڵایان لەسەر هەبووە، بەڵام لە دادگا ئامادە نابن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین