دەرگای زانکۆی تاران بۆ ئەندامانی حەشدی شەعبی واڵادەکرێت ئێران

نوچەنێت

بەرپرسانی زانکۆی تاران لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە ئەندامانی ئەم هێزە و هێزەکانی دیکەی نزیک لە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا کە "خوازیاری خوێندن"، لە ناو زانکۆکانی ئێران، لەوانە زانکۆی تاران درێژە بە خوێندن بدەن.

لە راپۆرتێکدا ئێران ئینتەرناشناڵ لە رۆژی یەکشەممە (9ی تەمموزی 2023) بڵاویکردۆتەوە، پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی تاران رایگەیاندووە، کە دیدار لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، بەرپرسی نوێنەرایەتی عەلی خامنەیی لە زانکۆکان و جێگری پەروەردەی حەشدی شەعبی ئامادەی بوون، “فراوانکردنی هاوکاریی زانستی و فەرهەنگی نێوان دوو وڵات و فراوانکردنی وەرگرتنی خوێندکاران لە عێراقەوە بە پابەندبوون بە ستانداردەکانی کوالیتی جەختی لەسەر کرایەوە؛ هەروەها داوای درێژەدان بە خوێندنی حەشدی شەعبی لە زانکۆی تاران کرا.

سەرۆکی زانکۆی تاران لەم کۆبوونەوەیە، سەبارەت بە پەروەردەی ئەندامانی ئەم گروپە لە زانکۆی تاران دەڵێت: ئێمە پێوەرە زانستییەکان بۆ هاوڕێکانمان لە حەشدی شەعبی زیاتر لە خوێندکارە بیانییەکانی دیکە جێبەجێ دەکەین، چونکە ئامانجمان بەرزکردنەوەی توانای پیشەیی موجاهیدینی موسڵمانە.

حوسێن موسەوی بخاتی، جێگری پەروەردە و راهێنانی حەشدی شەعبی، هەروەها لەم دیدارەدا رایگەیاندووە، لەو رێکەوتن و هاوکارییەی لەگەڵ زانکۆی تاران دەبێت، پابەند دەبین بە هەموو یاسا، پێوەرەکان و مەرجە یاساییەکان، کە زانکۆی تاران لەبەرچاوی دەگرێت و هەروەها هەموو یاساکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و وەزارەتی زانست و توێژینەوە و تەکنەلۆجیای ئێران بە تەواوی جێبەجێ دەکەین.

 سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین