کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ هاووڵاتیانى هەولێر: لە بنکەکانی تۆمارکردن بایۆمەترییەکانتان نوێ بکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لقى ھەولێر، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ نوێکردنەوەى بایۆمەترییەکانیان سەردانى بنکەکانى تۆمارکردن لە سنوورى هەولێر بکەن.

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تەمموز/2023) نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لقى ھەولێر ڕایگەیاند، داوا دەنگدەران دەکەین سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدان بکەن بۆ مەبەستی نوێکردنەوەی داتای بایۆمەترییان، لە رۆژی یەکشەممە (9-7-2023) تاکو رۆژی دووشەممەی (7-8-2023).

لە ئاگادارییەکەى کۆمیسیۆنى باڵاى عێراق ئەوەش هاتووە، پێویستە دەنگدەران بەڵگەنامەی پاڵپشتی لەگەڵ خۆیان بھێنن و کاتی دەوامی کۆمیسیۆنیش لە (8)ـی بەیانی تاوەکو (3)ـی دوای نیوەڕۆیە.

ئەم ئاگادارییەى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتێکدایە، وا بڕیارە ڕۆژى (18)ـى کانوونى یەکەمى (2023) هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین