لە سلێمانى دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن ده‌ستگیركران کوردستانی

نوچەنێت:

دوو هاووڵاتى بە تۆمەتى دزیکردن و گیرفان بڕێنى چەند کەسێک لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە دەستگیرکران، دەستیش بەسەر (9) هەزار دۆلاردا گیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى/تەممووز/2023) پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، "له‌سه‌ر سكاڵای‌ دوو هاوڵاتی كه‌ دزییان لێكرابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن كه‌ گیرفانی‌ هاووڵاتیانیان بڕیبوون و  پاره‌یان لێدزی بوون."

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕی‌ (9) هه‌زارو (700) دۆلار (97) وه‌ره‌قه‌ و بڕێك دیناری عیراقی و ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو ئۆتۆمبێلێک و ژمارەیەک مۆبایلدا."

پۆلیسى سلێمانى سەبارەت بە ناسنامەى تاوانباران ئاماژە بەوەدەکات، تۆمه‌تباران (س، ح، ف له‌دایكبووی‌ 1978 - أ، هـ، أ) له‌دایكبووی‌ (1979) له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌، تۆمه‌تباران پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین